خانمە پێشکەشکارێکی کوردستان ٢٤ وازی هێنا

خانمە پێشکەشکارێکی کەناڵی کوردستان ٢٤، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێک لەو کەناڵە کاریکرد وازی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کوردستان ٢٤، بە سپی میدیای ڕاگەیاند سازان فەتاح پێشکەشكاری بەرنامەی قەلەندەر خانە دوای کارکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ لە کەناڵی کوردستان ٢٤ ماوەی نزیکەی مانگێکە وازی لەو کەناڵە هێناوە و لە ئێستادا بەرنامەکە پێشکەش ناکات.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە هاوکات ڕزگار ئەمین کە پێشکەشکاری هەمان بەرنامەبوو وازی لە پێشکەشکردنی بەرنامەی قەلەندەرخانە هێنا و لە ئێستادا هەریەکە لە حەمید بانەیی و نیان مەحمود بەرنامەکە پێشکەش دەکەن.

بەرنامەی قەلەندەرخانەبەرنامەیەکی ھەڵسەنگاندنیی ئـەدەبی شیعرییە کە ھەرجارە ڕایەڵەیەک دەکات بەناو جیھانی دەقگەلی شاعیرێکی کلاسیکی کورد. ئـەم بەرنامەیە ھەوڵ دەدات پانۆرامایەک بێت بۆ تاوتوێکردنی دەقە ئـەدەبیە کلاسیکەیە کوردیەکان، ھەوڵێکە بۆچڕکردنەوە و متوربەکردنی قۆناغە جیاوازەکانی گەشەی شیعری کوردی لە ھەرچوار بەشی کوردستان، لە ڕێگەی ئـەم بەرنامە ئـەدەبیە بەرکوڵێک دەکەین بەناو مێژووی شیعری کلاسیکی کوردی. "قەلەندەرخانە " لە ڕێگای لێکدانەوە و شیکاری دەقەکان ھەوڵدەدات پانتاییەک بۆ تێڕوانین و جیھانبینیی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری سەردەمە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردی بەرجەستەبکرێت.




AM:11:30:20/04/2017