دەزگیرانی پێشووی شاجوانە كوردەكە "بۆمب"ەكەی تەقاندەوە

ئەحمەد خەفاجی دەزگیرانی پێشووی شاجوانە كوردەكەی عێراق گەورەترین نهێنی شاجوان و هۆکاری جیابوونەوەکەی وەک بۆمب کردە سەر دێری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

 ئەحمەد خەفاجی دەزگیرانی شەیما قاسم شاجوانی عێراق پاش کۆمەڵێک ناکۆکی و دەنگۆ لەڕێگای ڤیدیۆوە ڕاستەوخۆ تەواوی ھۆکارەکانی جیابوونەوەیانی ئـاشکرا کرد و وتی "شەیما پێشتر ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە جگە لەوەش کە ئـاشکرای نەکردووە، بە نھێنی لەپشتی منەوە یەکیان بینیوە".

‎هەروەها دەڵێت: "سەڕەرای ئـەوەش کە ھەموو بەڵگەیەکەم لایە من قبوڵم کردووە و بێ دەنگ جیابوومەتەوە ئـاشکرام نەکردووە، بەڵام بەداخەوە لایەنی دووەم پەیجەکەیان ھاک کردم و لەبەرامبەردا داوای 1500 دۆلاریان لەمن کرد".

لەبەرامبەردا کورتە ڤیدیۆیەکی نوێی شەیما لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووتەوە کە ئەحمەدی دەزگیرانی بەوە تۆمەتباردەکات تەنها بۆ ریکلام ئەوی مارەکردووە و بە وتەی خۆی ئێستا لە ژیانی خۆیدا دەریکردووە و دەشڵێت "منی بە خیانەتکار ناوزڕاندوە لە نێو خەڵکدا و بەداخەوە کە هاوسەرگیریم لەگەڵیدا کرد و سومعەی منی خراپکرد".



 


A post shared by ھونەرمەندانی جیھان و کوردستان (@kurdish_world_singers) on





PM:03:15:20/04/2017