شارا ئیبراهیم درەنگانێکی شەوی ڕابردوو،
پەیامێکی بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە کە ئەمە یەکەم پەیامێتی کە دوای
"وازهێنانی" لەو کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو ئاڕاستەی هەودارانی بکات.
شارا ئیبراهیم، پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد،
دوای وازهێنانی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند "سڵاو
ئەزیزانم گەلێک مەمنونم بۆ وشەکانتان، تەمەنا ئەکەم لە ئاست وشەکانتان بم، بە
پشتیوانی ئێوەی ئەزیز ئیشەلا لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکەمەوە بە کاری
ڕاگەیاندن، خۆشەویستیم بۆ هەموو بینەرانم و سوپاس بۆ کۆمێنتەکانی یەک بە یەکتان..
خوشکتان (شارا ئیبراهیم).
شارا ئیبراهیم لە یەكەم لێدوانیدا دوای وازهێنانی بۆ سپی دوا و
ڕایگەیاند " هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەم هەبوونی كێشەیە لەگەڵ توانا عوسمان و
دوێنێ لەكاتی ئامادەكاریم بۆ بەرنامەیەكی نوێی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو داوایان
لێكردم كە دوای دەوام بەشداربم لە گروپ چاتی تایبەت بە كەناڵەكەدا و من ڕەتم
كردەوە"
سەبارەت بە هۆكاری ڕەتكردنەوەكەشی وتی "من هیچ ئەكاونتێكی
فەیسبووكم نیە و جگە لەوەش ئیلتیزاماتی ماڵ و ژیانم هەیە و كاتی ئەوەم نیە سەرقاڵی
گروپ چات بم".