پەیامنێری دیاری كەناڵی كوردستان تیڤی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان چووە كەناڵی ئێن ئاڕتی و لەمەودوا لە شاشەی ئەو كەناڵەوە دەردەكەوێت.
رزگار كۆچەر، پەیامنێری دیاری كوردستان تیڤی پاش ئەوەی ماوەیەكی درێژخایەنە لە كوردستان تیڤی كاردەكات بە فەرمی وازهێنانی خۆی لەو كەناڵە ڕاگەیاند و چووە كەناڵی ئێن ئاڕ تی.
ڕزگار كۆچەر كە لە كوردستان تیڤی كاری پەیامنێری دەكرد لە ئێستادا هەمان كار دەكات لە نوسینگەی هەولێری كەناڵی ئێن ئاڕتی.