پێشکەشکارە بەناوبانگەکەی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت

سپی - سلێمانی

موراد سورچی بەرپرسی بەشی بادینی و پێشکەشكاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.

موراد سورچی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بەرپرسی بەشی بادینی ئەو کەناڵە دوای چەندین مانگ لە دەستگیرانداری ئاهەنگی هاوسەرگیری کردنی ئەنجامدا و ئێستاش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە وەک دەردەکەوێت لە دەرەوەی وڵات بن و موراد نوسیویەتی"فیدات بم گولی وەڵاتەکەم".

پێشتر موراد ئاشکرایکردبوو "دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو هاوسه‌رى ژیانى خۆم ده‌ستنیشان كرد له‌گه‌ڵ خاتوو(دیمه‌ن ئازاد) كه‌ ده‌رچووى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تى به‌شى عه‌ره‌بییه‌ له‌ زانكوێ گه‌رمیان، له‌ رێكخراوى(CDO)كارده‌كات".




AM:10:17:05/05/2017