ئاسوی درامای (عەشقی شێتانە) بە جلی مەلەوە دەردەکەوێت
مێلیسا ئاسلی پاموك، ئەكتەری ناوداری تورك چەندین وێنەی بە جلی مەلەوە بڵاودەكاتەوەو سەرنجی هەوادارانی بۆ لای خۆی رادەكێشێت.
مێلیسا كە لە درامای عەشقی شێتانە ناوی ئاسویە، لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندین وێنەی بڵاوكراوەتەوە كە سەرنجی لایەنگرانی بۆ لای خۆی راكێشاوەو باس لە جوانییەكەی دەكەن.
مێلیسا ئاسلی یاموک رۆڵی، لەساڵی 2011 دا وەك شاجوانی تورکیا هەڵبژێردرابوو لەنێوان 16 کچی شۆخی ئە وڵاتەدا، دوای ئەوەش چەندین گرێبەستی بەشداری کردن لە زنجیرەکاندا پێشکەشی ئەم خانمە هونەرمەندە کران.
مێلیسا بەهۆی شۆخ و شەنگییەکەیەوە لە ساڵی 2016 زۆرترین گەڕان لەسەر ناوەکەی کراوە لە پێگەی گوگڵ، ناوبراو لە ساڵی 1991 لە هۆڵەندا لە دایک بووە، سەرەتا وەک نمایشکاری جل و بەرگ دەستبەکار بووە، دوای بەدەستهێنانی نازناوی شاجوان، دەستی بەکاری نواندن کردووە.
PM:01:03:06/05/2017