پێشکەشکارێکی بەناوبانگی ئێن ئاڕ تی وازیهێنا

سپی - هەولێر

بەرزان مەلا ئەمین پێشکەشکاری بەرنامەی سەکۆ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی وازهێنانی خۆی لەو کەناڵە ڕاگەیاند.

بەرزان مەلا ئەمین پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وازهێنانی خۆی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بە بێ ئەوەی هۆکاری وازهێنانەکەی بە ڕوونی ئاشکرابکات.

ئەو پێشکەشکارە نوسیویەتی "لە‌ پاش نزیكە‌ی سێ ساڵ لە‌گە‌ڵ ئێن ئارتی ئە‌مرو دە‌ستم لە‌كار كێشایە‌وە‌ و ھیوادارم ھە‌میشە‌ سە‌ركە‌وتوبێت كاری باش پێشكە‌ش بكات پشتیوان بە‌ خودا بە‌ردە‌وام دە‌بم بە‌ڵام تا ئێستا بڕیارم نە‌داوە‌ لە‌چی كە‌ناڵێكی تر دە‌ست بە‌كار ئە‌بم".

بەرزان مەلا ئەمین خەڵکی شاری کەرکوکە و جگە لە کاری پێشکەشکاری وەک پەیامنێر لە شاری هەولێر بۆ کەناڵی ئێن ئاڕ تی کاریدەکرد.




PM:01:50:06/05/2017