سپی - سلێمانی
خانمە پێشکەشکاری پێشووی کوردسات و بەرپرسی
نوسیگەی وار لە شاری سلێمانی، لەمیا ڕەسوڵ باس لەوە دەکات کە بەتەما نییە لە
ئێستادا جارێکی دیکە هاوسەرگیری بکاتەوە و دەشڵێت ماوەی دووساڵە لە هاوسەرەکەی
جیابووەتەوە.
لەمیا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەڤرۆ
دەڵێت "لە ساڵی ١٩٨٢ لە ناحییەک سەر بە پارێزگای بەغدا لەدایک بووم و دایکم
کوردە و باوکم عەرەبە و لە ساڵی ٢٠٠٠دا ژیانی هاوسەرگیریم پێکەوەناو کوڕێکم هەیە
هە ناوی ڕێبەرە و ماوەی دووساڵە لە هاوسەرەکەم جیابوومەتەوە و بە تەمانیم جارێکی
دیکە شووبکەمەوە و من کە ژیانی هاوسەرگیریم پێکهێنا لە زاخۆ بووم و لەوێ فێری
زاراوەی بادینی بوو،
.
هەروەها وتوشییەتی من دەرچووی پەیمانگای
وەزشی سلێمانیم و بڕوانامەی پەیوەندی نێودەوڵەتیم لە لوبمنان وەرگرتووە و لە ساڵی
٢٠٠٥ لە ڕادیۆی نەوا دەستم بە کاری ڕاگەیاندن کردووە.
ئەو دەڵێت کە دەرکەوتنی کچان لە ڕاگەیاندندا
نیشانەی پێشکەوتنە لە کۆمەڵگادا و چونکە کچان لە کوڕان کەمترن نین.