وێنەیەكی دایكی ئەڤین ئاسۆ بڵاودەبێتەوە

چێواز ئاسۆ پێشکەشکاری نوێی کەناڵی نێت تیڤی و خوشکی بەڕێوبەری کەناڵەکە، ئەڤین ئاسۆ، وێنەیەکی خۆی و دایكی بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چێواز ئاسۆ وێنەیەکی نوێی خۆی و دایكی بڵاوکردووەتەوە و هەودارانی سەرسامی خۆیان نیشانداوە بە وێنەکە.

چێواز پێشکەشکاری دوێنێ بەرنامەی شیرین شیرینێیە کە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی کۆشکی نێتدا پێشکەشدەکرێت.
چێواز ئاسۆی خۆشکە تەمەن 24 ساڵانەکەی ئەڤین ئاسۆ پێشکەشکاری ناسراوی کورد و لەهەمان شوێنی ئەڤین کاردەکات و هاوسەرگیری لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانی ئەو دەزگایەدا کردووە.

ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.




PM:04:50:07/05/2017