پێشكەشكاری بەرنامەی لایك مەگەزینی كەناڵی نێت تیڤی لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامەكەیدا دەستی لەكار كێشایەوە و باس لە پرۆژەی نوێ دەكات.
كارۆخ ئەسعەد، پێشكەشكاری دیاری نێت تیڤی و پرۆگرامی لایك مەگەزین لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامەكەیدا دەستلەكاركێشانەوەی لە كەناڵی "نێت تیڤی" ڕاگەیاند.
پاش دەست لەكاركێشانەوەشی لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەڵێت "دوای ئەوەی بەشێك لە تەمەنی ئەم دواییەم بە دەزگای میدیایی Net TV بەخشی، دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش بە كەناڵی نێت تیڤی كرد".
كارۆخ وتیشی "ئەم بڕیارەم لە كاتێكدا دێت كە لە ئێستادا سەرقاڵم بەهەندێك پرۆژەی نوێ، لێرەوە رایدەگەینم نێت تیڤی ئەوەی لە توانای دابوو بۆ من درێغی نەكرد، چونكە ئێمە زیاتر لە دوو ساڵ وەك خانەوادەیەك رۆژ و شەومان بۆ دڵخۆشكردنی بینەری كورد خستبووەگەڕ، بەڵام ئیتر یاسای ژیان ئاوایە دابڕان و جیابوونەوە بەشێكە لە سرووشتی ژیان".