خانمە هونەرمەندێکی کورد: شەوی بوکێنی خۆشە

سپی - سلێمانی
بەیان بۆمبا، خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی کورد لە ڕیکلامی شانۆگەرییەکی نوێیاندا دەڵێت شەوی بوکێنی خۆشە و ئەمەش بووەتە جێگەی سەرنجی هەودارانی.

پێگەی گروپی هونەری گەزیزە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە ڕیکلام بۆ شانۆییەکی نوێی گروپەکە دەکات کە لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نمایشدەکرێت و چەندین ئەکتەری بەتوانا تێیدا بەشدارن.

شانۆیی شەوی بوکێنی لە نوسینی گەزیزەیە و دوای چەندین جار گۆڕینی ئەکتەرەکانی بە هۆی وازهێنانیانەوە لە ئێستادا لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان لە شاری سلێمانی نمایشدەکرێت.




PM:10:56:09/05/2017