هۆزان هەڵکەوت پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی
ئێن ئاڕ تی دوو ماوەی چەند مانگێکە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کردوویەتی بە مۆڵەت و
هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە.
سپی زانیویەتی لە دوو مانگی ڕابردوودا هۆزان
هەڵکەوت لەگەڵ هاوسەرەکەی هەرێمی کوردستانیان بەرەو ئەوروپا جێهێشتووە و تا ئێستاش
دیار نییە کە ئایا جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان یاخود نا.
بە گوێرەی زانیارییەکان هۆزان دەیەوێت گەر
بزانێت مافی مانەوە لە دەرەوەی وڵات بەدەستدەهێنێت نەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و
گەرنا ئەوا بێتەوە و وەک پێشکەشکاری
بەرنامەکەی دەستبەکاربێت.
هۆزان جگە لەوەی کە وەک پێشکەشکار کاریکردووە
پێشتر بەشداری چەندین کاری هونەری و ڕیکلامی کردووە.
ئەو لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت دەیەوێت بگاتە هۆڵیود، حەزی بە کاری فاشیۆنە و
دەشڵێت ئەگەرچی حەزی بە تاتۆیە بەڵام هەرگیز دروستی ناکات، ئەگەرچی یەکجار
جوانکاری کردووە، بەڵام دەڵێت بەزوترین کات لای دەبات.
ئەو باس لەوە دەکات کە لە
تەمەنێکی منداڵیدا هاوسەرگیری کردووە بۆیە چیرۆکێکی تایبەتی نییە لە ژیانیدا،
بەڵام باس لەوە دەکات کە هاوسەرەکەی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ناسیوە لە بەشی
شانۆ و وەک خۆی باسی دەکات بە هەموو چیرۆکی خۆشەویستی و هاوسەرگیریکردنیان تەنها
حەوت مانگی پێ چووە و لە قۆناغی چوارەمی پەیمانگادا هاوسەرگیریان کردووە.
هۆزان منداڵێکی هەیە و تەمەنی نۆ
ساڵە و ناوی لانۆیە وەک هۆزان دەڵیت، لانۆ هەموو ژیانێتی، هەروەها ئاماژە
بەوەدەکات کە کەسێکی زۆر ڕۆمانسییە و بەبەردەوام لە ماڵەکەیدا مۆم هەڵکراوە و
دەڵێت "هەمیشە حەزدەکەم جەوێکی ڕۆمانسی لە ژورەکەمدا هەبێت".
هۆزان پێشتر لە چەند
دراما و کاری شانۆییەکدا ڕۆڵی بینیەوە و چەند کارێکی ڕیکلامیشی کردووە بەڵام باس
لەوە دەکات نایەوێت جارێکی دیکە ئەزمونی ڕیکلامکردنی دووبارە بکاتەوە، هەروەها باس
لەوە دەکات کە هەمیشە ڕەنگی ڕەش دەپۆشیت و زۆر حەزی بە ڕەنگی ڕەشە و دەشیەوێت
بەردەوام قژی ڕەنگی زەرد بکات و ئەوە ستایلێکی تایبەتە بەخۆی، هەر بەو شێوەیەش
ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکەشی ڕەشە.
ئەو یەکجار نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لێوی ئەنجامداوە
بەڵام وەک دەردەکەوێت زۆر ڕازی نییە لێی و دەڵێت بە زووترین کات هەوڵی لابردنی
دەدات، بەڵام نایشارێتەوە ئەگەر پیر بوو ڕەنگە جارێکی دیکە هەوڵی ئەنجامدانی
نەشتەرگەری جوانکاری دەداتەوە.
ئەو باس لەوە دەکات لە منداڵییەوە ویستوویەتی کە کاری پێشکەشکاری
بکات و ئێستاش بە پێشکەشکردنی بەرنامەی ٤٠ پرسیار زۆر ئاسودەیە و ئاماژەش بۆ ئەوە
دەکات جێگەی شەرم نییە مرۆڤ لە تیڤی یاخود کاری شانۆ بکات و دەشڵێت ئەوە حەزێکی تایبەتە
و هیواخوازیشە کەس حەزی کەس تێکنەدات و ئەوکارەش بە یەکێکە لە کارە گرنگەکان
ناودەبات.
هەروەها نایشارێتەوە
کابانێکی زۆر باشە هاوسەرەکەی زۆر حەزی بە خواردنەکانێتی، حەزیشی لە یاپراخی
گەڵامێوە و زۆر حەزی بە گۆرانییەکانی هونەرمەند ئەحمەد خەلیلیشە.
هۆزان باس لەوە دەکات کە لە مانگێکدا هەشت کیلۆ کێشی
کەمیکردووە بەهۆی ئەو ڕێجیمەی کە دەیکات و ئێستا کێشی ٦٠ کیلۆیە، هەروەها ئەو شانۆ
بەکر فەرەجی پێشکەشکاری بەرنامەی خوانێک بە نزیکترین هاوڕێی دادەنیت چونکە هەم
خزمن و هەم هاوڕێ و هاوکات دراوسێشن و لێشی دەپرسێت ئایا هێندەی ئەم ئەوی خۆشدەوێت
ئەویش ئەمی خۆشدەوێت؟
هۆزان بە بەردەوام بازنێکی لە دەستدایە و ئاشکرای ناکات
کێ ئەو بازنەی پێداوە، بەڵام دەڵێت هەرگیز ئەو بازنە لە دەستم دەرناهێنم مەگەر بۆ
بەرنامەیەک بێت و لەگەڵ جل و بەرگەکەیدا نەگونجێت.