خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی کوردسات چاوەڕێی چیە؟


پێشکەشکاری ناسراوی کوردسات چاوەڕێی منداڵێکە و هاوسەرەکەشی پیرۆزبایی ڕۆژی لەدایک بوونی لێدەکات.

سنور ئالانی پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردسات چاوەڕێی لەدایک بوونی منداڵێکە و سەرتیب بەختیاری هاوسەریشی کە بێژەری هەمان کەناڵە لە ڕۆژی لەدایک بوونیدا لە ئینستاگرامی تایبەتی لە پۆستێکدا بۆ سنور دەنوسێت "جوانترین مەخلوقی دروستکراوی خالق 25 بەهارەی تەمەنت پیرۆز بێت".

وەک لە وێنەکەدا دیارە سنور دووگیانە و سەرتیب دەنوسێت "ئەم ساڵ پێکەوە چاوەڕێی کچە خنجیلانەکەمانین دڵنیام دایکێکی نمونەی ئەبیت منیش ئەبمە سایە و سێبەری هەردووکتان نازداری من نەکەیت هیچ کات بێبەشمان بکەیت لە عەشقی خۆت".

سنور ئالانی سەرەتا وەك شاعیر دەركەوتووە دواتر دەستی بە كاری ڕاگەیاندن كردووە، لە چەند فیلم و درامایەكیشدا وەك ئەكتەر بەشداری كردووە، لەئێستاشدا لەگەڵ سەرتیپی هاوسەری بێژەری هەواڵە سیاسییەكانن لە كەناڵی كوردسات نیوز.






PM:03:45:12/05/2017