به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئومرانیه رایگه‌یاند
ئەگەرچی مێشکی ئیبراهیم ئەرکاڵ هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا وەستاوە و ئەوەش بە
مردن دادەنرێت بەڵام خێزانەکەی نایانەوێت بینێژن چونکە دڵی هێشتا ئیش دەکات
د. نه‌جده‌ت
ساغڵام به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ئومرانیه، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی
تورکیای وتووە "ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی
پشكنینه‌كان بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئیبراھیم ئه‌ركاڵ مێشكی وه‌ستاوه. ئه‌ركاڵ به
ھۆی ئامێره‌كانه‌وه دڵ و ئه‌ندامه‌كانی له‌شی كار ده‌كات".
گۆرانيبێژ و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ر،
ئيبراهيم ئه‌ركاڵ له 1966 له ئه‌رزه‌روم له‌دايكبووه.
ئه‌ركاڵ تا ئێستا 14 ئه‌لبوومى
هه‌يه و له چوار فيلم به‌شدارى كردووه. چه‌ندين خه‌ڵاتيشى له بوارى هونه‌ر و موزيك
به‌ده‌ستهێناوه.
له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستى
به گۆرانيوتن كردووه. يه‌كه‌م ئه‌لبوومى له ته‌مه‌نى 16 ساڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى رووده‌كاته شارى
ئه‌سته‌نبوڵ له‌وێ زۆرتر ده‌ناسرێت و له ساڵى 1996 يه‌كێك له ئه‌لبوومه‌كانى زۆر
ده‌نگده‌داته‌وه و نزيكه‌ى دوو مليۆن دانه‌ى لێ ده‌فرۆشرێت.
پێشتريش له 12ى نيسانى رابردوودا،
به هۆى نه‌خۆشييه‌وه له گه‌راجێكى ئۆتۆمبێل به بێهۆشى دۆزرابوويه‌وه و گواسترابوويه‌وه
بۆ نه‌خۆشخانه.