کارزان عوسمان لەگەڵ خێزانەکەی دەرکەوت

پێشکەشکاری بەتوانا و بەناوبانگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی کارزان عوسمان بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خێزانی خۆی بڵاوکردەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کارزان عوسمان وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی کە لەگەڵ خێزانەکەیدایە و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش سەرسامی خۆیان بە وێنەکەی نیشانداوە.

کارزان عوسمان لە چاوپێکەوتنێکدا کە ساڵی ڕابردوو لەگەڵی ئینجامدراوە، بەڵام بەشێک لە هەوادارانی نەیان بینییوە، باسی لە زۆر لایەنی تایبەتی ژیانی کردووە و بەماڵپەڕی کەناڵەکەی خۆی ڕاگەیاندووە "خۆشەویستم هەبوو، وەک هەرکەسێکی تر بەڵێ ئەزمونێک بو بە کۆتای گەیشت بێ دەرئەنجام بەڵام هیچ کامان خەتامان نەبو لەو دەرئەنجامە .. بیریشی بکەم ژیان بەردەوامە"

پێشکەشکاری دیاری بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، کارزان باس لە پیشەیەکی تایبەتی ژیانی دەکات و دەڵێت "خۆی ڕاستر ئەوەیە کە لە پاڵ کاری سەرتاشیا کە۸ساڵ خەریک بوم کاری ڕۆژنامەنوسیم دەکرد وەک ڕیپۆرتەر لە چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێک، هاوکات خوێنکاری بەشی ڕاگەیاندنیش بوم لە پەیمانگا سەرتاشیش کارێکی خۆشەو ئێستەش حەزی پێدەکەم، بەس ئەگەر ڕاگەیاندکار نەبومایە ئێستا بازرگان بووم لەبەر ئەوەی بۆ ئیش خەونی گەورەم هەبوە".

ناخشترین ساتی ژیانی کارزان بینینی ئاگرە بە بینای ئێن ئاڕ تییەوە و بە ناخۆشترین یادەوەری وەسفی دەکات و دەڵێت "هیچ کات بەقەد ئەو لەحزەیە هەستم بە دڵشکان نەکردوە".

سەبارەت بەوەی ئایا کارزان لەم ساڵدا کە چەند ڕۆژێکی ماوە هاوسەرگیری دەکات، ئەو بە پێکەنینەوە دەڵێت "ئەوە دیاری وای وتوە بوختانێکی گەورەیە (پێکەنین) بەڵام وەک زۆر لە برادەرانی تر پێی خۆشە زەواج بکەم ئەو قسەیەشی وەک فشارێک کردوە ئەگینا نە قسەی وام کردوە نە هیچ کەسێکیش لە ژیانمایە بۆ ئەوەی پلانی زەواجم دانابێت"

کارزان دەنگێکی خۆشی هەیە و لەنیا لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی کە دەنگی کارزان موچڕکی پێدا دەهێنێت و سەبارەت بە دەنگخۆشییەکەی دەڵێت "وەڵا خۆشم حەزم لە دەنگی خۆمە بەس هەمو کەس حەزی لەدەنگم نییە بۆ گۆرانی بەس شوان عادل شارەزای میوزیک و گۆرانیە ئەڵێ دەنگت خۆشە هههه ، بەس بۆ خۆم وهەندێ جار بۆ برادەرانی ئەڵێم بەتایبەت قەتار وئەڵاوەیسی بۆ کاوە ئەڵێم زۆری حەز پێیەتی هههه".

سەبارەت بەوەی ئایا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ لەنیادا هەبووە"من و لەنیا تەنیا هاوپیشە و هاوڕێیەکی ئاساین وەک هەمو هاوپیشەکانی ترم.. ئەگەر شتێکی وا وترابێت درۆیەکی شاخدارەو هیچی تر".

هەروەها باسی لە پەیوەندی خۆی و کچان کردووە و دەڵێت "بەڵێ بەشێک لە هاوڕێکانم کچن هاوڕێی باش و بەڕێزن ئەمەش شتێکی ئاسییە و گرنگ ئەوەیە بە مانا هاوڕێ بیت".
کارزان ئەزموونی خۆشەویستی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت "وەک هەرکەسێکی تر بەڵێ ئەزمونێک بو بە کۆتای گەیشت بێ دەرئەنجام بەڵام هیچ کامان خەتامان نەبو لەو دەرئەنجامە. بیریشی بکەم ژیان بەردەوامە نابێت هیچ شتێک جگە لە مردن خاڵی کۆتایت لە ژیاندا بۆ دابنێت




AM:10:00:15/05/2017