هونەرمەندی ناسراوی كورد عەدنان كەریم لە نوێترین وێنەیدا لەگەڵ هاوسەرەكەی دەركەوت.
عەدنان كەریم، كە یەكێكە لە دیارترین ئەستێرەكانی گۆرانی كوردی لە نوێترین وێنەدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی دەردەكەوێت.
عەدنان كەریم، ساڵی 1963 لەشاری كەركووك لەدایكبووە، لەبنچینەدا خەڵكی گوندی ژاژڵەی سەر بە ناوچەی شارباژێڕە، لەشاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سەرەتای ژیانی هونەری گەشەی سەندووە، ساڵی 1985 بەشی نیگاركێشانی لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی شاری سلێمانی تەواوكردووە، ساڵی 1991 كوردستانی جێهێشتووە، پاش بەسەربردنی چەند ساڵێك تەمەن لە تاراوگە گەڕاوەتەوە كوردستان و لە ئێستادا یەكێكە لە دادوەرانی بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات و خاوەنی چەندین ئەلبووم و كلیپی گۆرانیە.