بەوێنە.. دوا هەواڵی تەندروستی کچە هونەرمەند نیان عەبدوڵا

نیان عەبدوڵا کە ساڵی پار لە وڵاتی ئەڵمانیا چارەسەری بۆ نەخۆشیەکەی وەرگرت، لە دوا دەرکەوتنیدا بە تەندروستییەکی باشەوە دەردەکەوێت.

یان عەبدوڵا، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکی بڵاو کردەوەو لەسەری نوسیوە " بەیادی جاران لە شوێنێكی كلتوری شارەكەم لەگەڵ هەردوو كوڕەكەم و هاوسەرەكەم كاتێكی خۆشمان بەسەربرد وە بینینی چەرخ و فەلەك زۆر دڵی خۆش كردم و مناڵیمی بە بیر هێنامەوە وە بئ دڵی خۆشم نەكرد كەمێك یاریمان كرد".

نیان عەبدوڵا، خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی سلێمانی و کوردستانە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە و خاوەنی چەندین کلیپی و گۆرانیە، ساڵی پار نەهۆخی نەخۆشیەوە چارەسەری لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگرت.




AM:09:31:19/05/2017