خانمە پێشکەشکارە شۆخەکە کوردستان ٢٤ هەوادارانی توشی سەرسوڕمان کرد

خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی K24 بە ستایلێکی نوێوە دەرکەوتەوە و هەوادارانی سەرسام کردووە.

ئەژین قادر، پێشکەشکاری کەناڵی K24 چەند وێنەیەکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە و هەوادارانی بە جوان ناوی دەبەن

سەبارەت بە نەشتەرگەری جوانکاری ئەژین پێشتر ووتبوی "بەبۆچوونی من كەسێك پێویستی بە نەشتەرگەری جوانكاری هەبێت عەیب نییە بیكات، منیش تەنیا كەس نیم نەشتەرگەری جوانكاریم كردبێت پێویستم پێ بوو لەڕووی تەندروستی و جوانكاریش، زۆر كەسیش لەگەڵ ئەوە نەبوون كە كردم، بەڵام من پەشیمان نیم لەو كارە"

ئەژین قادر قادر پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی ئارەزووەکانیەوە وتی "حەزم دەكرد ببمە كارمەندی فڕۆكەوانی یان كاری نواندن بكەم".

ئەژین قادر، خەڵكی شاری كەركووكە، پەیمانگای زمان و كۆرسی كاركردنی لە نەرویژ تەواو كردووە، لەساڵی 2003وە دەستی بە كاری میدیایی كردووە و سەرەتا لە كەناڵی عێراقییەی ناوخۆیی پێشكەشكار بووە، دواتریش چووەتە كەناڵی كەركووك. ساڵی 2005 چووەتە دەرەوەی وڵات و دوای چوار ساڵ مانەوە، گەڕاوەتەوە كوردستان، دواتر لە کەناڵی ڕووداو دەستبەکار بووە و ئێستا لە کەناڵی K24 بێژەرە.


PM:04:33:26/05/2017