پێشکەشکارێکی نوێ لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەرکەوت

کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو ئاشکرایکرد کە پێشکەشکارێکی نوێ لە مانگی ڕەمەزاندا لە شاشەی کەناڵەکەیانەوە دەردەکەوێت.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو لە ڕیکلامی پڕۆگرامێکی نوێی کەناڵەکەیاندا ئاشکرایانکرد "بەرنامەی (یاری و دیاری) بەرنامەیەكی نوێی پێشبڕكێی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانە، كە لەلایەن پێشكەشكار هاودەم مەحمودەوە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەكەناڵی NRT2 پێشكەشدەكرێت"

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كەناڵی NRT2 ژمارەیەك بەرنامە و پڕۆگرامی تایبەت لەم مانگەدا پێشكەدەكات كە یەكێك لەو بەرنامانە بریتییە لە بەرنامەی (یاری و دیاری) كە بەرنامەكە كۆمەڵێك چالاكی و بابەت و پێشبڕكێی جۆربەجۆر لەخۆدەگرێت"

ڕوونیشکرداوەتەوە بەرنامەی (یاری و دیاری) بەرنامەیەكی هەمەڕەنگە شەوانە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاتژمێر ١١ لە كەناڵی NRT2 پێشكەشدەكرێت، كە تیایدا كۆمەڵێك بابەتی گۆرانی، خەندە، خەڵات، یاری و پێشبڕكێی تێدا ئەنجامدەدرێت.




AM:12:47:28/05/2017