بێژەرە شۆخەكەی ڕووداو لە مزگەوت چی دەكات؟

بێژەری دیاری ڕووداو، هەوار جەلالەدین نوێترین وێنەی لە مزگەوتدا بڵاودەبێتەوە.

بێژەرە باڵاپۆشەكەی كەناڵی ڕووداو، هەوار جەلالەدین، نوێترین وێنەی خۆی لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام بڵاوكردەوە.

هەوار پڕۆگرامی "لە مزگەوت" پێشكەش دەكات و لەكاتی پێشكەشكردنی پرۆگرامدا پیرۆزبایی چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی ڕووداو لە هاوكارانی دەكات.

هەوار یەكێكە لە بێژەرە دیارەكانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە مانگی رەمەزاندا لەپاڵ پێشكەشكردنی هەواڵەكاندا، پرۆگرامێكی تایبەت بە رەمەزان لە پارشێواندا پێشكەش دەكات.

هەوار جەلالەدین لەساڵی 1988 لە شاری دهۆك لەدایك بووە، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە لە بواری راگەیاندن كاردەكات و بێژەر و پرۆدیوسەری بەرنامە بووە و دەرچووی بەشی دەروونناسیی كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی دهۆكە، ئێستا لەگەڵ هاوسەرەكەی لە تۆڕی میدیایی رووداو كاردەكات.




PM:12:48:30/05/2017