هۆمەر دەزیی لە بەشی ٩٧ی یاداشتەکانیدا کە
هەفتانە بڵاویدەکاتەوە باس لە خۆشەویستە ١٧ ساڵانەکەی دەکات کە ناوی ئێریکا بلێدڵ
بووە.
هۆمەر دزەیی نوسیویەتی، هەر ئەو هاوینەی ساڵی
١٩٥٧ کە هتا سێ مانگم تەواو نەکردبوو لە ڤێننا کەوتمە داوی خۆشەویستی کیژۆڵەیەکی
١٧ ساڵی ناو ئێریکا، چەند جارێک پێش سەفەری مۆسکۆم ژوانمان دادەنا و دوای
گەڕانەوەشم پەیوەندیمان زیاتر بوو و هەفتەی دووجار یەکتریمان دەدی، ئێریکا زۆر
جوان بوو، چاو و برۆ و قژ قاوەیی و بەژن ناوەنجی، لەبەر ئەوەی نەیدەتوانی تا
درەنگانی شەو لە دەرەوە بمێنێتەوە ناچار ڕۆژانی یەکشەممە دەچووین بۆ دانسی کاتژمێر
پێنجی عەسر لە دانساخەیەکی زۆر خۆشی کلیسیک، لە ناو پارکی بەناوبانگی شتات پارک
واتا باخی شار".
ئەو بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆکی
خۆشەویستییەکەی دەنوسێت "بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ساڵیادی لەدایکبوونم لە ١١/١١
لە بەتەمابووین پێکەوەی بەرینە سەر ئەو دوودڵیی نواند و هەستم کرد دەیویست بتۆرێت
و خۆیم لێ دوورخاتەوە، نەمدەزانی بۆچی، ئەبوو لیک دابڕاین و تا سێ ساڵی تریش ئەگەر
بەڕێکەوت یەکتریمان بدیای چکوچۆنیمان دەکرد کەمێک لەگەڵیا دەڕۆیشتم، لە پاشان ئەو
ماڵاوایی دەکرد، لە یەکێک لە کورتە چاوپێکەوتنانەماندا بۆی درکاندم کە پێش من
پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی ٢٩ ساڵی بە ژن هەبوووە و ئێستا وا بۆی گەڕاوەتەوە، خۆی
حەڤدە ساڵی و من ٢٠ ساڵی بووم، بۆم دەرکەوت هەندێ ژن هەن حەز لە پیاوی بە ژن دەکەن
چونکە هەست بە سەرکەوتن دەکەن بەسەر ژنێکی بەمێرددا و دڵیان بەوە خۆش دەبێت و ئارەزوویەکی
ڕەوانیان پێ دێتە دی".
ئەو دەڵێت هەندێ نامەی ئێریکای ماوە بەڵام
هیچ وێنەیەکی نییە.
ئەمەش وێنەی هەندێک لە هاوڕێ کچەکان
(گێڵفرێندەکانی)ی هۆمەر دزەییە.