درامای عەشقی شێتانە بەم زووانە كۆتایی دێت و لە كەناڵە توركیەكاندا تەنها سێ ئەڵقەی ماوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش وێنەیەكی ئەو ئەڵقەیە بڵاودەبێتەوە.
درامای عەشقی شێتانە كە لە كوردستان بینەرێكی زۆری هەیە چەندین ڕووداوی سەیر تیایدا ڕوودەدات كە گرنگترینیان كۆتایی پێهێنانی دراماكەیە و بەپێی زانیاری میدیا توركیەكان بەهۆی خراپی پەیوەندی نێوان بوراك و نێسلیهان دەرهێنەرەكە ناچار بووە لە 70 ئەڵقەدا كۆتایی بە دراماكە بهێنێت.
لەلایەكیترەوە لە میدیا توركیەكاندا وێنەیەك بڵاوكراوەتەوە بە گوێرەی ئەو وێنەیە، لە ئەڵقەی كۆتایی زنجیرە درامای عەشقی شێتانە، هەریەكە لە دوو پاڵەوانی دراماكە ( نیهان و كەمال) پاش هاوسەرگیریان لە لایەن ئەمیرەوە دەكوژرێن لای یەكەوە دەنێژرێن.
سەبارەت بەو بابەتە تا ئێستا ستافی دراماكە هیچ لێدوانێكیان لەبارەی شێوازی كۆتایی دراماكەوە نەداوە.