وێنەیەکی بەهار و ئەکتەرەکەی درامای لێم ببوورە هەرا دەنێتەوە؟

وێنەیەکی جیاوازی کاتی تۆمارکردنی درامای لێم ببورە بڵاودەبێتەوە و دەبێتە جێی سەرنجی بینەرانی ئەو درامایە

لە وێنەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە بەهار، لەگەڵ ئەکتەرێکی دیکەی درامای لێم ببوورە بەناوی سێڤگی دەردەکەوێت.

وەک لە وێنەکەدا دیارە بەهار سێڤگی لە سەر شانەکانی هەڵدەگرێت، وێنەکەش هەراییەکی زۆری ناوەتەوە و بەشێک لە بینەران بە وێنەیەکی شەرمەزارکەر و بەشێکی دیکەشیان بە وێنەیەکی ئاسایی و گاڵتەجاری وەسفیانکرد لە نێوان ئەم دوو ئەکتەرە کە رۆلی کچ و دایک دەگێرن.

ئیلکای ناسراو بە سێڤگی لە ساڵی 1972 لە ئەنکەرە لە دایکبووە و هەر لەو شارە زانکۆی تەواو کردووە و لە 2002ەوە دەستی بە کارە هونەرییەکانیدا کردووە و بەشداری لە سێ درامادا کردووە.

گایا تورگوت ناسراو بە بەهار لە ساڵی 1987 لە دایک بووە و سەرەتا بەشداری لە ریکلامەکاندا کردووە و یەکەم کاری درامای لە ساڵی 2000ەوە بوو، بەشداری لە دەیان زنجیرە و فیلمدا کردووە. 







PM:03:14:02/06/2017