دوو پێشکەشکار لەکەناڵی ئێن ئاڕ تی دەرکەوتن

کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو لە مانگی ڕەمەزاندا بەرنامەیەکی نوێ پێشکەشدەکات و دوو پێشکەشکاریش لە کەناڵەکە دەرکەوتن.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو بەرنامەی بوێربە و ببەرەوە وەک بەرنامەیەکی نوێی کەناڵە بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، پێشکەشکرد و بەرنامەکەش هەر زوو بووە جێگەی سەرنج.

لەم بەرنامەیەدا دووپێشکەشکار هەیە کە کوڕەکەیان سەرەکییە و کچەکەشیان ڕۆڵی لاوەکی هەیە، بەڵام پێشکەشکارە کچەکە بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرێک ئەوانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە سەیری بەرنامەکە دەکەن و دەنوسن کە ئەو کچە هیچ قسەیەک ناکات و تەنها سەما دەکات و بە بڕوای بەشێک لەوان ئەوە کەمکردنەوەی بەهای ئافرەتە و بەشێکیش دەپرسن دەبێت ڕۆڵی ئەو کچە لە بەرنامەکەدا چی بێت.




PM:09:14:02/06/2017