ئەحمەد بەشیر، پێشکەشکاری بەناوبانگی عەرەب،
کە ساڵی ڕابردوو بەرنامەی بەشیر شۆی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی پێشکەشدەکرد، پاش
ئەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڕیاریدا کە بەرنامەکەی ڕابگرێت، دوای ساڵێک لە بەرنامەیەکدا
گاڵتە بە کەناڵەکە دەکات.
ئەحمەد بەشیر کە یەکێک لە دیارترین
پێشکەشکارانی تەنزە لە عێراق و پڕۆگرامەکەی ساڵی ڕابردوو بە هاوبەشی لە کەناڵی DWی ئەڵمانی و NRT عەرەبی پەخشدەکرا و بەردەوام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب
بەرنامەکانی زیاتر لە ملیۆنێک بینەر تێدەپەڕێنن، لە بەرنامەی ئەم هەینییەی دا
"گاڵتەی بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی" کرد.
ئەو لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق
دوا کە دامەزراوەی میدیایی نالیا سپۆنسەری فەرمی ڕێوڕەسمەکە بوون، باسی لە یەکێک
لە ئەندامانی لیژنەی هەڵبژاردنی شاجوان کرد کە "جوانییەکەی سەرسامکەر و
وروژێنەرە" بە وتەی ئەو بەڵام کەس نایناسێت، بۆیە وتی کە پێویستە کەناڵی ئێن
ئاڕ تی سناپچاتی ئەو کچە بە خەڵک بڵێت و بیکات بە هەواڵی بە پەلە چونکە بە بۆچوونی
ئەو زۆر لە هەواڵەکانی کەناڵەکە سودی زیاترە.
بەشیر شۆ پڕۆگرامێکی تەنز ئامێزە و ڕەخنە لە
سەرجەم دیاردە سیاسیی و کۆمەڵایەتی و میدیاییەکان دەگرێت و پڕبینەرترین بەرنامەی
عێراقە و چەندین داوایی یاسایی لەسەر ڕەخنە و گەڵتەکردنی بە سەرکردە و سیاسییەکانی
عێراق لەسەر تۆمارکراوە و بەردەوام یەک ستاف کار بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بۆ ئەم
بەرنامەیە دەکەن کە هەفتانە یەک کاتژمێر پێشکەش دەکرێت.