پێشكەشكارە شۆخەكەی ڕووداو وێنەی ڕۆژی لەدایك بوونی بڵاو كردەوە و سوپاسی هەوادارانی دەكات.
دكتۆرە زێڕین كامەران، پێشكەشكاری بەشی تەندروستی كەناڵی ڕووداو لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە.
لەپاڵ وێنەكەدا لە تێكستێكی كورتدا دەڵێت "سوپاسی یەكە بەیەكەتان دەكەم بۆ پیرۆزباییەكانتان، ئەمڕۆ دڵخۆشتان كردم سوپاسی دایك و باوك و برا و هاوڕێ و خزمان و هاوپیشەكانم دەكەم بۆ ئەو هەموو ئەركەی كێشایان لە رۆژی لە دایكبوونم".
دكتۆرە زێڕین كامەران، ساڵی رابردوو كۆلێژی پزیشكی ددانی زانكۆی ئیشكی تەواوكرد، ئەو لە رووداو وێڕای پێشكەشكاری هەواڵی تەندروستی لە تەلەڤزیۆن و بەرنامەی هەتوان لە رادیۆ، وەك پرۆدیوسەریش لە دێسكی تەندروستی كاردەكات.