شارا ئیبراهیم لە قەراغ دەریا دەرکەوت.. هەموانی سەرسامکردووە

خانمە پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی ئێن ئارتی دوو و ئێستای کەناڵی کوردماکس، شارا ئیبراهیم وێنەیەكی نوێی خۆی هاوسەرەكەی بڵاودەكاتەوە کە لە قەراغ دەریان.

شارا ئیبراهیم لە ئەكاونتی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی هاوسەرەكەی بڵاوكردۆتەوە کە لە قەراغ دەریادان و ئەوەش بووەتە جێگەی سەرسامی زۆرێک لە هەوادارانی.

شارا كە بەیەكێك لە ناسراوترین خانمە بێژەری كورد دادەنرێت، لە رێگای كەناڵی ئێن ئاڕتی دووەوە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد، چەند مانگێگ لەمەوبەر بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند وازی لە كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو هێناوە و پاش ئەوە لەگەڵ كەناڵی "كورد ماكس شۆ" گرێبەستی كاركردنی واژۆكرد و ئێستا پێشكەشكاری ئەو كەناڵەیە.

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە، دووجار هاوسەرگیری كردووە و پێشتر ڕایگەیاندبوو هاوسەری دووەمی زۆر خۆش دەوێت و لە هاوسەری یەكەمیشی خاوەنی یەك مناڵە.




PM:08:50:29/06/2017