شاجوانەكەی رووداو لەرۆژی لەدایكبوونیدا جیاواز دەركەوت
شەهیان تەحسین، خانمە پێشكەشكاری كەناڵی ڕووداو چەند وێنەیەكی ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی خۆی بڵاوكردەوە و سوپاسی هاوڕِێكانی دەكات بۆ ئەو سوپرایزەی بۆیان كردووە.
شەهیان، بۆ یادی لەدایكبوونی دەڵێت، هیچ شتێك نیە كە لە ئێستەدا خەونی پێوە ببینم جگە لە ئاشتی و ئارامی ، سوپاسی هاوڕِێكانی دەكات بۆ ئەو سوپرایزەی بۆیان كردووە و دەڵێت ئەمڕۆتان زۆر جوان كردم
شەهیان تەحسین بێژەری هەواڵە كرمانجییەكان و پرۆگرامی بەیانیانە لە كەناڵی ڕووداو، لە هەردوو تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك و ئینستەگرام خاوەنی پەیجی تایبەتە و بەردەوام وێنەكانی خۆی بڵاودەكاتەوە و كەسانێكی زۆری سەرسام كردووە زۆر كەسیش بە شاجوانی ڕووداو ناوی دەبەن.
شەهیان ساڵی 1988 لە دهۆك لەدایك بووە و ساڵی 1999 كاتێك تەمەنی 11 ساڵ بووە لە كوردستان تیڤی بەرنامەی منداڵانی پێشكەش كردووە، کە ماوەی شەش ساڵ بەردەوام بووەک دواتریش پرۆگرامێکی دیکەی لە هەمان کەناڵ پێشکەش کردووە بۆ ماوەی 11 ساڵ لە کوردستان تیڤی ماوەتەوە دواتریش چۆتە كەناڵی وار تیڤی و ئێستاش بێژەر و پێشكەشكارە لە ڕووداو.
ئەو خانمە پێشكەشكارە لە خوێندنیشدا ئاستێكی باشی بڕیوە و توانیوێتی كۆلێژی ئەندازیاری تەواو بكات.
PM:02:44:02/07/2017