هونەرمەندێکی کورد هاوسەرگیری کرد

هونەرمەندی ڕاپەڕی شاری دهۆک نێرۆژ هاوسەرگیری ئەنجامدا و بۆ یەکەمجاریش لە گەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی دوێنێ ئاهەنگی هاوسەرگیری هونەرمەندی ڕاپەڕی شاری دهۆک نێرۆژ لە شاری دهۆک ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا کەسوکاری ئەو هونەرمەندە و هاوسەرەکەی ئامادە بوون و هەروەها چەند هونەرمەند و میوزیک ژەنێکی دیکەش لە ئاهەنگی ئەو گۆرانیبێژە لاوەدا ئامادەبوون.



PM:01:58:03/07/2017