میدیاكارە وروژێنەرەكەی عەرەب ئامادەیە شوو بە كوڕە كوردێك بكات

مۆدێل و میدیاکاری عەرەب و ئلیۆنور کە بە کچە وروژێنەرەکەی لوبنان ناسراوە لە دیمانەیەکی تایبەتدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: من کاریزمایەکی تایبەتم هەیە کە هەندێک وا دەبینن من کچێکی وروژێنەرم و ئامادەم و شوو بە کوڕێکی کورد بکەم.

ئلیۆنور لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بەرنامەکەم بە بەرنامەی وروژێنەر ناسراوە، بەڵام ئێمە تەنیا ئەو بابەتانە دەگوزێینیەوە کە هونەرمەندان دەیشارنەوە و نایەنەوێت بە ئاشکرایی بڵاوبکەنەوە من یەکێک بوم لە داهێنەرانی ئەم بیرۆکەیە و پەشیمانیش نیم و راستە من جوانم بەڵام میدیام لە نمایشکاری خۆشتر دەوێ.

وتیشی" زۆر هاوڕێم لە نەتەوەی کورد هەیە، لوبنانی زۆر لە هەولێر هەن کە کاردەکەن و کوردەکان نەتەوەیەکی دڵ پاکن و ژیانیان خوش دەوێت و ئاشتی خوازن وەک لوبنانیەکان".

دەربارەی هاوسەرگیریشی وتی : ئەمە قسمەت و نسیبە من نازانم شوو بەکێ دەکەم، شانازییە بۆ من شوو بە کوڕێکی کورد بکەم بە مەرجێک مرۆڤێکی رۆشنیر و خوێندەوار و دڵ باش بێت، گرنگ منی زۆر خوش بوێت ئامادەم شوی پێ بکەم.

دەربارەی کچە کوردەکانیش دەڵێت: من هەمیشە تەماشای کچە کوردەکان دەکەم کچانی زۆر جوانن، بە تایبەتی لە ئینیستاگرام، بەڵام نامەوێت وەک کچانی لوبنانی خۆیان وروژێنەر بکەن بەهۆی ئەو کۆمەڵگەیەی کە تیایدان چونکە وەک لوبنان زۆر تەقەبولی ئەم کارە ناکەن.

دەربارەی ئابروچونیشی لە کاتێکدا کە خۆی کارەکەی بڵاوکردنەوەی ئابروبەری هونەرمەندەکانە وتی"نەخێر من ناترسم چونکە هیچ کارێکی ئابروبەریەکم نییە، هەموو کەس ژیانم دەزانن من کەسێکم لە نێوو ئەم بوارەدام ماوەی چەندین ساڵە هیچ شتێک شاراوەم نییە".




PM:02:42:04/07/2017