خوشکە شۆخەکەی ئارینا هەموانی سەرسامکردووە

ئارینا حەمید پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان ٢٤ وێنەیەکی خۆی و خوشکەکەی بڵاوکردەوە کە هەمووان دەڵێن خوشکەکەشی وەک خۆی شۆخە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئارینا حەمید وێنەیەکی خۆی و خوشکەکەی بڵاوکردووەتەوە و هەوادارانی ئەو پێشکەشکارەش سەرسامی خۆیان بە جوانی خوشکەکەی نیشانداوە.

ئارینا پێشتر وەک بێژەری هەواڵی وەرزش لە هەردوو کەناڵی ڕووداو و گەلی کوردستان کاری کردووە و ئێستاش بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان 24ە و لەگەڵ کۆمار نادری بێژەر هاوسەرگیری کردووە.




PM:09:24:04/07/2017