بەڤیدیۆ....بێژە قۆزەكەی ڕووداو گۆرانیەكی بڵاوكردەوە

پێشەوا هەورامی بێژەری دیاری كەناڵی ڕووداو گۆرانیەكی بڵاوكردەوە و هەوادارنی پێیانوایە دەنگی خۆشە.

پێشەوا هەورامی لە ڕێَگەی پێگەی تایبەتیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە سەرقاڵی گۆرانی وتنە.

سەبارەت بە گۆرانیەكەی بەشێك لە هەوادارانی دەستخۆشی لێدەكەن و پێیانوایە دەنگی خۆشە.

پێشەوا كۆلێژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدینی تەواوكردووە و یەكێكە لە دیارترین بێژەرەكانی كەناڵی ڕووداو و لە هەولێر نیشتەجێیە.





AM:09:53:05/07/2017