خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی کوردستان ٢٤ شوێنی تاتۆ نوێکەی ئاشکرا کرد

شلێر باپیری خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا شوێنی تاتۆکەی ئاشکراکردووە کە لۆگۆی ڕەگەزی مێینەی لەسەر قۆڵی دروست کردووە.


شلێر لە هەردوو پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و فەیسبووک وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "ژنێکم وەک هەر ژنێکی ئەو نیشتمانە کە رۆژانە قرتماغەی برینی نایەکسانیم دەکولێتەوە".


دەشڵێت ئەم قسانەی دوای ئەوە دێت کە دوو ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.


شلێر یەکێکە لە پەیامنێرە دیارەکانیکوردستان ٢٤ و لە ٢٨ی ئازاری ١٩٨٨ لە دایکبووە و پێشتر لە کەناڵی زاگرۆس کاریکردووە.




PM:02:13:06/07/2017