سارا ئارچەر، شاجوانی پێشووی بەریتانیا کە لە
باوکێکی بەریتانی و دایکێکی کوردی عێراق لەدایک بووە و لە ماوەی پێشوودا سەردانی
هەڵەبجەی کرد، چەند وێنەیەکی بەجلی مەلەوە بڵاوکردەوە.
سارا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی مەلەوە بڵاوکردەوە و ئەوەش
بووەتە جێگەی سەرسامی هەوادارانی.
زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە
سارا لە دایکێکی کوردی عێراقی لەدایکبووە و لە ماوەی پێشتریشدا لە کاتی نمایشکردنی
فیلمێکدا سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد.
سارا ئارچەر کە
بە ڕەچەڵەک عێراقییە و دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە، لە ٢٩-١-١٩٩٠ لەدایکبووە، کێشی
٦٠ کیلۆیە و باڵای ١٧٠ سانتیمەترە، ڕەنگی قژی قاوەیی و درێژە.
سارا ئارچەر لە
لەندەن ئەکتەر و نمایشکاری مۆدێل و ستایڵە، خەڵاتی شاجوانی پۆڕتسماوس"Portsmaouth"ی وەرگرتووە لە نێو پێشبڕکێی
خانمانی ئینگلاند"Miss England competition"، هەروەها خەڵاتی شاجوانی ئاگریی"Fire award"ی هەیە، هەروەها لە پێشبڕکێی ساڵی ٢٠٠٨ ی
شاجوانی بەریتانیادا بووە شاجوانی بەریتانیا، ئەمە جگە لە چەندین خەڵاتی تر جگە لەوەی
کە لە ساڵی ٢٠١٤ شدا بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی بەریتانیای کردووە.