بەوێنە.. چۆپی فەتاح لە وڵاتی كۆریای باكور دەركەوت

هونەرمەندی دیاری كورد، چۆپی فەتاح نوێترین وێنەی بڵاودەبێتەوە كە لە وڵاتی كۆریای باكور دەركەوتووە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەكانی چۆپی فەتاح لە وڵاتی كۆریای باكور بڵاوكراوەتەوە كە قەراخ ئاودا گیراوە.

هەوادارانی ئەو خانمە هونەرمەندە سەرسامی خۆیان بەبینینی وێنەكانی دەردەبڕن و دوای لێدەكەون بەردەوام بێت لە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی، هەروەها داوای بەرهەمی نوێشی لێدەكەن.

چۆپی یەكێكە لە خانمە هونەرمەندە ناسراوەكانی كورد كە خاوەنی چەند ئەلبوم و كلیپێكە، جگە لە بواری گۆرانیش، پێشكەشكاری پرۆگرامێكی تایبەتە لە كەناڵی ڕووداو.




PM:09:54:10/07/2017