ڤیدیۆ.. بزانە لە حەلقەی داهاتوو درامای "دایك" كێ چەنگیز دەكوژێت
درامای توركی دۆبلاژکراوی (دایك) كە ئێستا لە کەناڵی کوردماکس پەخشدەكرێت، یەكێكە لەو زنجیرانەی كە بینەرێكی زۆری لە خۆی كۆكردۆتەوە.
بەپێی سیناریۆی دراماكە كە ئێستا لەتوركیا پەخشكراوەو لە ئەڵقەی كۆتاییدا، شوعلەو جەنگیز دەبێتە دەمەقاڵێیان و شوعلە بە دەمانچە كە خاتوو گونول بۆی دەهێنێت، جەنگیز دەكوژێت.
روودانی ئەو رووداوە بینەرەكانی تووشی شۆك کرد، بەتایبەتی كە شوعلە ئامادەبوو لەبەر خاتری جەنگیز دەستبەرداری مەلەكی كچی بێت، بەڵام لە كۆتاییدا بەدەستی خۆی جەنگیزی كوشت.
PM:11:36:10/07/2017