بانە شیروان ڕوونکردنەوە دەدات

بانە شیروان، بەشداربووی کورد ئایدڵ ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و چەند دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە.

بانە لەڕێگەی پێگەی فەرمیەوە لە ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاودەکاتەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن پەیوەندی خزمایەتی لەگەڵ فاروقی مەلا موستەفا هەبێت و ڕایدەگەیەنێت "تا ئێستا ئەو بەڕێزەم لە نزیکەوە نەبینیوە".

ڕەتیشی دەکاتەوە بەهۆی کوردساتەوە یەکەم بێت و داواش دەکات ئەوەی دەنگی ئەوی پێخۆش نیە دەنگ بە هاوڕێکانی بدات.

بانە دەڵێت " لە خێزانێکی سادەی ئەم کۆمەڵگەیەم و دایکم مامۆستا و باوکم کاسبە تائێستاش دەرەوەی وڵاتم نەبینیوە".

بانەی تەمەن 16 ساڵ بچوکترین بەشداربووی کورد ئایدڵە و لەدوای کرانە دەرەوەی ئاشتی عەزیز زۆرترین هێرشی دەکرێتە سەر و دەوترێت "کوردسات و لیژنەی دادوەران هۆکاری سەرکەوتنی بانەن و دەیکەنە یەکەمی بەرنامەکە".




PM:04:53:11/07/2017