هونەرمەندێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

شەوی ڕابردوو هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا ھارون کۆڵچاک لە تەمەنی 62 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.


میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، ھارون کۆڵچاک، هونەرمەندی ناوداری پۆپی تورکی، لە تەمەنی 62 ساڵی و بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە، کۆچی دوایی کرد.

ئەو گۆرانیبێژە لەسەر ستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێ و ناوبانگێکی زۆری لە تورکیا ھەبوو، کۆچی دوایی کردنەکەشی بووە هەواڵی بەپەلەی زۆربەی میدیاکان

بڕیارە سبەینێ هەینی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی تورکیا و وەزیری کولتووریی تورکیا، کاتژمێر 10 لەئیستەنبوڵ بە خاک بسپێردرێت.

هاوکات ھارون کوڕی ئەشڕەف کۆڵچاک، سینەماکاری بەناوبانگی تورکیایە، لە 15ی تەمووزی ساڵی 1955 لەئیستەنبوڵ لەدایک بوو، جگە لەوەی زۆربەی ئاواز و ھۆنراوەکانی گۆرانییەکانی بۆ خۆی دایدەنا، لەھەمان کاتدا ئاواز و ھۆنراوەی بۆ چەندین گۆرانیبێژی تورکیاش داناوە، ناسراوترین ئەلبوومیشی (لێم ببورە) بووە، کە لەساڵی دا1991 بڵاوی کردووەتەوە و فرۆشێکی زۆریشی ھەبووە



AM:10:14:20/07/2017