بەوێنە .. نوێترین دەرکەوتنی سبیل جان

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی  تورك ( سیبل جان ) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوكردەوە و لە وێنەكانیدا بە ئاشكرا دەردەكەوێت ئەم خانمە هێشتا شۆخ و شەنگە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی46 ساڵە .

سیبل جان خانمە گۆرانیبێژی تورك لەدایكبووی ساڵی 1970 یە و یەكێكە لە هونەرمەندە بەناموبانگەكانی تورك و ساڵی 1988 هاوسەرگیری لەگەڵ ( Hakan Ural  ) كردوە و ماوەی ژیانی هاوسەرگیریەكەی تەنها یەك ساڵی خایاند و ساڵی 2000 بۆ 2010 لەگەڵ (  Sulhi Aksüt ) ژیانی هاوبەشی پێكهێنا و لە هاوسەری دووهەمیشی جیابۆتەوە ، ئەم خانمە خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەریە و هەواداری تایبەتی خۆی هەیە .

ئا:کامه‌ران مقداد


AM:09:56:22/07/2017