مەرگە عوسمان، گۆرانیبیژ و حەیرانبێژی کورد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی
ھەولێر کۆچی دوایی کرد.
ھۆشیار نووری لەک، بەڕێوەبەری کەناڵی ڕەسەن، بە باسی
وتووە: "ئەو ھونەرمەندە نەخۆش بووە و چەند ڕۆژێکیش لە نەخۆشخانە خەوێنراوە،
بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد".
ڕاشیگەیاندووە "مەرگە عوسمان، زیاتر لە دانیشتن و
بەرنامە تەلەفیزۆنییەکاندا بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش کردووە، جگە لەوەی گۆرانیبێژ
و حەیرانبێژێکی باش بووە، ھاوکات یەکێک بوو لە کەسایەتییە قسە خۆشەکان".
ئەو حەیرانبێژە خەڵکی ھەولێرە، ئەگەرچی ھیچ کلیپێکیی
بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام حەیران و بەستەکانی بەشێوەی دەنگ لە تۆمارگاکاندا دەستدەکەوێت
و هاوڵاتیانی شاری هەولێر دەیاناسن.