نیان عەبدوڵا، خانمە هونەرمەندی لە پەیامێكدا بۆ هەوادارانی ئاماژە بەوە دەكات، نەیتوانیوە وەڵامی ئەو نامانە بداتەوە كە بۆیان ناردوە.
نیان عەبدوڵا، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك، كۆمەڵێك وێنەی نوێی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی"جەژنی قوربان لەهەموو هاوڕێ و دۆست ئازیزان پیرۆز بێت، سوپاسی یەك بەیەكتان دەكەم هاوڕێیانی ئازیز وخۆشەیست بم بەخشن كە نەمتوانی یەك بەیەك وەڵامی نامەكانتان بدەمەوە دوبارە جەژنتان پیرۆز بێت".
نیان عەبدوڵا، خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی سلێمانی و کوردستانە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە و خاوەنی چەندین کلیپی و گۆرانیە، ساڵی پار بەهۆخی نەخۆشیەوە چارەسەری لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگرت.