شادیە ڕەسوڵ، خانمە پەیامنێری كەناڵی ڕووداو ئاشكرایدەكات بەهۆی چاوەڕوانی لەدایكبوونی كۆرپەكەیەوە لە كاری ڕۆژنامەوانی و كەناڵی ڕووداو دوور دەكەوێتەوە.
شادیە لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی "ماڵئاوا تا ماوەیەكی نادیار، لە چاوەروانی بەدنیا هاتنی كۆرپەكەم ماوەیەك لە كاری رۆژنامەوانی دوور دەكەومەوە".
دەشڵێت "سوپاس بۆ هاوكارانم لە نوسینگەی سلیمانی، كە هەمیشە هاوكار بوون لە كاركردنمدا، سوپاس بۆ مۆنتێرەكان و كامێرامانەكان سەربازە بە توانا و شاراوەكانی ڕووداو پەنجە زێرینەكانتان خۆش بێت".
لەكۆتاییدا نوسیویەتی "سوپاس بۆ هەموو ڕۆژنامەنوسانی هاوڕێم لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن، هەمیشە شاشەی ڕووداو لە یەكەمی بێ ڕكابەردا ببینم".