ئەژین ئازاد، پێشکەشکاری پێشوو بە
بۆنەی رۆژی لەدایکبوونیەوە وێنەیەکی خۆی بە ستایلی نوێ بڵاودەکاتەوە،
ئەژین لەلاپەرەی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی
بڵاوکردووەتەوە و نووسویەتی "وا ساڵێكی تری ته‌مه‌نم به‌ڕێكرد و مۆمێکی
تر‌ى ته‌مه‌نم داگیرساند و له سایه‌ی خوا پێم نایه ده‌رفه‌تێكی تری ته‌مه‌ن بۆ ده‌رفه‌تی
دوباره ژیان له‌گه‌ڵ ئازیز و خۆشه‌ویسته‌كانم و هه‌روه‌ها بۆ خۆشی و ناخۆشی و به‌دیهێنانی
خۆزگه و خه‌ون و ئاواته‌كانم
بۆ من نه‌ك هه‌ر ئه‌مساڵ به‌ڵكو هه‌موو ساڵێك و هه‌موو رۆژ و چركه‌ساتێکم
بە ئاکامی و ناکامییەکانی ژیانمەوە لاى من نرخ و به‌هاى خۆى هه‌بوه و هه‌یه،هه‌موو
ساڵێك و چركه‌ساتێکم به ئومێدێكه‌وه به‌ڕێكردوه و هه‌نگاوه‌كانم بۆ گه‌یشتن بوه
به ئاواته‌كانم..هه‌میشه سات بە سات بە هەستی کۆشش و تامەزرۆییەوە بۆ ژیان بەرەو
ئامانج و خەونی سەرەکی هەنگاوم ناوە و هەنگاو دەنێم و کۆڵم نەداوە،به‌ڵام
گرنگترین شت كه له مندا ناگۆرێت و هه‌میشه نرخ و به‌هاى خۆى هه‌یه لام،هه‌ستی
پر تاسه و ئه‌وینمه بۆ ژیان،ژیان له‌گه‌ڵ ئازیزانم و هه‌ستى خۆشه‌ویستیم بۆ دایك
و باوك و خوشك و براكانم و ته‌واوى هاوڕێ و ئازیز و دڵسۆزان و مرۆڤایه‌تى به گشتى
و هه‌ستى خۆشه‌ویستى و دڵسۆزیم بۆ بوارەکەم...........
بەم بۆنەیەوە و هەر لێرەوە سوپاسی خزم و دۆستانم و تەواوی هاوڕێ ئازیزەکانم
و دەکەم کە بە هەر رێگایەك پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبونیان لێکردوم و هیوام تەمەن
درێژی و ژیانێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانییە بۆ گشت لایەك،دوبارە سوپاس هەموتان
خۆشەویست و ئازیزن لام........."
ئەژین لەدایکبووی شاری سلێمانییە و پێشوتر پێشکەشکار
بووە لە کەناڵی "کوردسات".