چەند وێنەیەكی كچە منداڵێكی هەنجیر فرۆش کە خەڵکی باکوری کوردستانە بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
زوریا ئەو كچە كوردەیە كە بە ڕەنگی چاوەكانی بۆتە جێگەی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ، لە چاوەكانی ئەم منداڵە تەمەن 8 ساڵەدا جگە لە جوانی خەموو ئازار و بێ هیوایش بەدی دەكرێت .
چیرۆكی بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لە وێوە دەست پێدەكات كە كوڕێكی گەنجی فۆتۆگرافەر بەناوی سامان مزوری لە هەولێر دەژی و ناوبەناو سەردانی چەند گوندێكی باكوری كوردستان دەكات و وێنەی ئەم منداڵە دەگرێت كە لەسەر سنور چەند دەنكە هەنجیرێك لە قاپدا دەفرۆشێت و دواتر ئەم وێنانەی لە هەژمارە تایبەتەكەی لە تویتەر بڵاوكردۆتەوە.
سامان هۆكاری وێنەگرتنی ئەم منداڵەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە نەیتوانیوە بەرگەی جوانی چاوەكانی بگرێت و لە چاوەكانیدا نهێنیەك هەبووە كە وەک خۆی دەڵێت "وایكردوە بە بێدەنگ بوەستم و نەڕۆم ئەوەندە سەرنجی ڕاكێشاوم "و بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیەش بوە هۆی بەناوبانگ بوونی ئەم منداڵە و وێنەگرەكەش.