بەوێنە.. ئەڤین ئاسۆ بە حیجابەوە دەردەکەوێت

ئەڤین ئاسۆ کە بە میدیاکارێکی مەدەنی و سوکالار ناسراوە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە حیجابەوە وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.

میدیاکار ئەڤین ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ( د. خ ) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە حیجابەوە بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " سه روه رم خۆشه ویستم (محمد) درودی خوات له سەربیت ، له دایك بونت پیرۆز ئه ی پیغه مبه ری به سۆز".
ئەڤین لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە. چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. 

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.




AM:11:26:01/12/2017