هونەرمەندی دیاری کورد، عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێ بەناوی ( حەبیبە ) بڵاودەکاتەوە.
عەدنان کەریم ئەمڕۆ شەممە ١٦ کانوونی یەکەم ئەلبومە نوێکەی بەناونیشانی ( حەبیبە ) ی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان بڵاوکردەوە.
ئەلبومە نوێکە لە 8 تڕاكی گۆرانیی پێكهاتووە و لە تێكستەكانی شاعیرانی كورد (كەمالی، سافی هیرانی، تاهیر بەگی جاف، زێوەر، دلاوەر قەرەداغی، ئەحمەد محەمەد).
هونەرمەند عەدنان كەریم، خۆی ئاوازی بۆ 7 تڕاكی گۆرانیی ئەلبوومەكەی داناوە.
عەدنان كەریم، لە ساڵی 1963 لە شاری كەركوك لەدایك بووە، هەر لە مناڵیەوە لە سلێمانی دەژی، کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەسی شێوەکاری تەواوکردووەو ئێستا مامۆستای کۆلێژی هونەرە.
هونەرمەند خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە و دەنگێکی تایبەت و ڕەسەن و خاوەن لایەنگرێکی زۆرە.