میدکاری ناسراو، زرێبار هەورامی گەورەترین ئاڵای کوردستانی دروستکردووەو سبەی ١ شەممە لە سەر بینایەی زانکۆی سلێمانی هەڵدەکرێت.
زرێبار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆی ئالاکەدا دەنووسێت " بەیانی رۆژی ئالای کوردستانە،بەو بۆنەیەوە پیم خوش بوو ئالایکی کوردستان دروست بکەم، بە ھەمانگی ریکخراوی باران بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفال کراوان سەربە چەمچەمالی ئازیز،لە زانکوی سلیمانی ھەڵدەدرێت".
ئەو میدیا کارە دەڵێت " ئالای کوردستان مولکی ھیچ حزب و لاینیک نییە، ھی ھەموو تاکیکی کوردە، خاوەنی زۆرترین شەھیدە".
زرێبار کە لە بنچینەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ماوەی چەند ساڵێک میدیاکارێکی ناسراوی کەناڵی ئێن ئارتی بوو، ئێستا دوای دوورکەوتنەوەی لە کاری میدیاکاری سەرقاڵی بەڕێوەبردنی کارگەیەکی جلوبەرگ دورینە، زیاتر جلوبەرگ بۆ پێشمەرگە ئامادە دەکات.