وەکو لە ڕێکلام و پۆستەری وەرزی حەوتەمی دراماکە بەدیارکەوتووە خانمە ئەکتەر "گایا تورگۆت" ناسراو بە ڕۆڵی "بەھار" لەم وەرزە نوێیەی دراماکە بەشداری نەکردووە و ڕۆڵ نابینێ.
درامای "لێم ببورە" یەکێکە لە دراما کۆمەڵایەتییەکان و تا ئێستە شەش وەرزی پەخشکراوە و بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوو وەرزی حەوتەمی پەخش بکرێ.
تا ئێستەیش ھۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەوەیش دوای حەوت ساڵ لە بەشداریکردنییەتی لەدرامای "لێم ببورە" کە لەھەرێمی کوردستانیش دراماکە پەخش دەکرێ لەکەناڵی ئاسمانی "کوردماکس".