شانۆکاری ناسراوی شاری هه‌ولێر "خه‌تاب كاروانی" جەڵتەیەکی سووک لێدەدات و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێرەوە بە سپی راگەیاند "له چه‌ند رۆژی رابردوو هونه‌رمه‌ندی شانۆكار باردۆخی ناجێگیر ده‌بێت دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه ئاشکرا دەبێت توشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووە".
بەپێی ئەو زانیاریانە جەڵتەکەی ئەو هونەرمەندە سووک بووەو ئێستا تەندروستی باشەو گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی، بەڵام لە نەخۆشخانە ماوەتەوەو لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
خه‌تاب كاروانی له دایكبووی ساڵی 1968 شاری هه‌ولێره، ده‌یان ساڵه كاری شانۆکارەو بەشداری چه‌ندین نمایشی شانۆی و درامای كردووه.