خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد " دڵنیا ڕەزازی" لە نوێترین پۆستیدا وێنەیەکی خۆی و مناڵەکەی بڵاوکردەوە.
دڵنیا ڕەزازی، لە هەژمارە تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و کچەکەی کۆرپەکەی لۆلان بڵاوکردۆتەوە.
دڵنیا ڕەزازی، بە بڵاوکردنەوەی کلیپی (دووری تۆ) کە بۆ مەرگی (مەرزیە فەریقی)ی خانمە ھونەرمەندی کۆچ کردووی بڵاو کردەوە، دەستی بە کاری ھونەری کرد، پاشان ئەلبوومێکی گۆرانی بڵاو کردەوە، ھەروەھا لە ساڵی 2016ـدا ڤیدیۆ کلیپێکی بە ناوی (لەو ڕۆژەی) بڵاو کردەوە.